ئازاد كردنی لاوێك به‌دانانی وه‌سیقه‌ له‌ شاری سنه‌

456t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به‌ ناوی “شه‌هرام فه‌رهادی” خه‌ڵكی شاری سنه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ له‌ ژێر لێپرسینه‌وی مه‌ئموورانی ئه‌م ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌دا بوو. هه‌روه‌ها ئه‌م لاوه‌ پاش ماوه‌یه‌ك راگیران له‌ زیندانی سنه‌، به‌ شێوه‌ی كاتی و هه‌تا كاتی دادگایه‌كه‌ی ئازاد كرا. شایانی باسه‌، هه‌تا ئێستا‌ له‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “شه‌هرام فه‌رهادی”، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.