به پێی راپۆرته‌كان رۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی رێبه‌ندان، “كامیل هێمه‌تی” چالاكی مافی ژنان و منداڵان و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، به حوكمی دادگای ئینقلابی ئه‌م شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای چه‌ند ساعه‌ت بازداشت، به دانی جه‌ریمه‌ی نه‌قدی ئازاد كرا.
به پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له مافی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “كامیل هێمه‌تی” به تۆمه‌تی بڵاو كردنه‌وه‌ی بابه‌تی درۆ و هاندانی خه‌ڵك به مه‌به‌ستی تێكدانی نه‌زمی گشتی له رێگای چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دوابه‌دوای ده‌ركردنی حوكمی بازداشت له لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری مه‌ریوانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و دوای چه‌ند ساعه‌ت به دانی جه‌ریمه‌ی نه‌قدی ئازاد كرا. شایانی باسه، كامیل هیمه‌تی كارناسی علومی كۆمه‌ڵایه‌تیی له دانیشگای تارانه و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له بواری كاروباری مافی ژنان و منداڵانیش چالاكی ده‌كات.