ئازاد کرانی ڕۆژنامه‌نووسی به‌ندكراو عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور له‌ زیندان

59
ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، “عەدنان حەسەن‌پوور” نووسه‌ر و ڕۆژنامەنووس دوای ١٠ ساڵ له‌ زیندان، ئازاد کرا.
عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور ساڵی ١٣٨٥ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و له‌ هاوینی ساڵی ١٣٨٦ به‌ تۆمه‌تی “مۆحاره‌به‌” سزای‌ ئیعدامی بەسەردا سەپا، به‌ڵام دواجار ئه‌م حوكمه‌ سه‌ره‌تا بۆ‌ ٣١ ساڵ و دواتر بۆ ١٥سال زیندان كه‌م كراوه‌. “عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور”، ئه‌ندامی دەستەی نووسه‌رانی حه‌فته‌نامه‌ی ‌”ئاسۆ” بوو که‌ به‌ دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاو ده‌کرا‌وه‌. ئه‌م بڵاوکراوه‌یه‌ ساڵی ٨٤ به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵدان له‌‌ “دژی ئه‌منییه‌تی میللی” و “شێواندنی بێروڕای گشتیی” داخرا. شایانی باسه‌ عه‌دنانی حه‌سه‌ن پوور دوو ساڵ به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بی شاری مه‌ریوان و هه‌روه‌ها سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری “ڕه‌وت” بوو. ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌ دوای ده‌ستبه‌سه‌رکرانی خه‌ڵاتی تایبه‌تیی “هه‌واڵنێرانی بێ سنوور”ی پێبه‌خشرا و هه‌روه‌ها ساڵی ١٣٩٣ ناوی چووە‌ نێو ڕێزی لیستی ١٠٠ که‌سی، که‌ به‌ “قاره‌مانی هه‌واڵنێریی” ناسران و ئه‌م لیسته‌ بۆ یه‌که‌مجار له‌لایه‌ن “هەو‌اڵنێرانی بێ سنوور”ه‌وه‌ بڵاوکرا‌وه‌.