“هه‌واڵنێری ئاڵمان” له‌سه‌ر زاری “كه‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌یی وان” رایگه‌یاند كه، ژنانی هه‌ژار به دوو قات زیاتر له پیاوانی جیهان ئازار ده‌چێژن.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ژنێك كه له وڵاتێكی هه‌ژاردا له‌دایك ده‌بێت، له ماوه‌ی ژیانی خۆیدا به دوو قات زیاتر له پیاوی هه‌ر ئه‌و وڵاته ئاكامه‌كانی هه‌ژاری و ده‌ستكورتی زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت. كه‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌یی وان كه بۆ خه‌بات له‌دژی هه‌ژاری له جیهاندا چالاكی ده‌كات له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌م دواییانه‌دا بڵاو كردۆته‌وه، نووسیویه‌تی كه، ژنان له وڵاتانی له حاڵی گه‌شه‌دا دوو به‌رانبه‌ری پیاوانی ئه‌م وڵاتانه بێبه‌شن. ئیمكانی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به چاودێری بێهداشتی، خوێندن، خۆراك بۆ ژنان نیوه‌ی پیاوانه. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ك نموونه، ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به كه‌ره‌سه‌ی ته‌ولیدی به‌رهه‌مه كه‌شاوه‌رزییه‌كان بۆ ژنان و پیاوان یه‌كسان بووایه، ژماره‌ی برسیه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهان ١٠٠ تا ١٥٠ ملیۆن كه‌س كه‌متر ده‌بوو.