راپۆرته‌كان باس له ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حقوق و حه‌قده‌ست له ئێران له نێوان وڵاته جیاجیاكانی جیهان دهكهنبه وته‌ی كارناسانی بواری ئابووری، به پێی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌روه‌ها ئاماره‌كان، حقوق و حه‌قده‌ست له ئێران یه‌كێك له كه‌مترین هه‌زینه‌كانی په‌رداختی له نێوان وڵاته جیاجیاكانی جیهانه و له‌م بواره‌دا، هێزی كاری شاغڵ له‌گه‌ڵ مهسائێل و كێشه‌ی ئابووری جیدی‌تر له‌چاو هه‌ندێك له وڵاته سه‌نعه‌تی و پێشكه‌وتووه‌كان به‌ره‌وڕوون. به وته‌ی سه‌رچاوه كرێكارییه‌كان، به‌و لانیكهمه حه‌قده‌سته‌ی كه له حاڵی حازردا به كرێكاران ده‌درێت، ته‌نانه‌ت ئیمكانی دابینكردنی هه‌زینه‌كانی به‌ڕێچوونی ژیانی زیاتر له ١٠ رۆژ له مانگیان نییه و كرێكاران بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌م و كۆڕیه، ناچارن كاری دووهه‌م و ته‌نانه‌ت سێهه‌میش ئه‌نجام بده‌ن.