ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران

435
به‌ڕێوبه‌ری گشتی كانوونی باڵای شوراكانی كاری رژیم، به‌ ئاماژه‌ به‌ كێشه‌ و گرفتی زۆری كرێكاران له‌ ئێران دانی به‌وه‌ داناوه‌ كه‌ لانیكه‌می حه‌قده‌ستی كرێكاران خه‌رجی كه‌متر له‌ ١٠ رۆژیان دابین ده‌كات.به‌ وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، ئاستی له‌خواره‌وه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و كه‌می بودجه‌، بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ زۆربه‌ی كرێكاران بۆ دابین كردنی هه‌زینه‌كانیان ناچار بن هاوكات له‌ چه‌ند به‌شدا كار بكه‌ن. له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌دا هه‌واڵنێری حكومه‌تی “مێهر”یش رایگه‌یاندبوو: چڕتربوونه‌وه‌ی گوشاری هه‌زینه‌كانی ژیان بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ تا به‌ میلیۆن كرێكار رۆژانه‌ ١٨ ساعه‌ت كار بكه‌ن. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، زیاترله‌ ٧ میلیۆن كه‌س له‌ ئێران دوو شۆغڵه‌ و سێ شۆغڵه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ناتوانن هه‌زینه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →