ئاشكرا بوونی ده‌ستدرێژیی جنسی موعه‌لیمێك له ناوچه‌ی‌ پاوه‌

319y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، خوێندكارێكی قۆناغی سه‌ره‌تایی یه‌كێك له‌ ئاواییه‌كانی شاری پاوه‌، له‌ لایه‌ن موعه‌لیمه‌كه‌یه‌وه‌، ئازار و ئه‌زیه‌تی جنسی دراوه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، موعه‌لمێكی كلاسی شه‌شی سه‌ره‌تایی به‌ناوی كورت كراوه‌ی “ب ف” له‌ ئاوایی “نه‌روی”ی سه‌ربه‌ “نه‌وسوود”، ئاشكرا بووه‌ كه‌ له‌ ساڵی خوێندنی “٩٣ تا ٩٤”، ده‌ستدرێژیی جنسی كردووته‌سه‌ر دوو كه‌س له‌ خوێندكارانی ئه‌م ئاواییه‌، ئه‌مه‌ش ناڕەزایەتی و نیگەرانیی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.