به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری هێرانا، ناونیشانی چوار زیندانی كه له ته‌مه‌نی تازه‌لاویدا به ئێعدام مه‌حكوم كراون، له زیندانی سنه شناسایی كراوه.
ناونیشانی ئه‌م كه‌سانه بریتییه له یوسف محه‌ممه‌دی له‌دایك بووی ساڵی ١٣٧٤ كه له كاتی بازداشت ته‌مه‌نی ١٤ ساڵ بووه. هێمن هۆرامی نژاد له‌دایك بووی ساڵی ١٣٧٦، “سیاوه‌ش مه‌حمودی” له‌دایك بووی ساڵی ١٣٧٤ و ئامانج حوسێنی كه له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه تۆمه‌تی ئه‌م كه‌سانه قه‌تڵی عه‌مد راگه‌یه‌ندراوه. هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه به ناوی كه‌یومه‌رس نه‌سیری كه له تازه‌لاویدا به تۆمه‌تی قه‌تڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه به‌ڵام تا ئێستا حوكمی قه‌تعی بۆ نه‌براوه‌ته‌وه. شایانی باسه به پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه‌سانی ژێر ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن به منداڵ دێنه ئه‌ژمار و ئێعدام كردنی ئه‌وان پێشێل كردنی یاساكانی مافی مرۆڤه.