ئاشكرا بوونی ناوی ژماره‌یه‌ك له‌ موعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی كوردستان

161
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ناوی ٦ كه‌س له‌ موعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاره‌كانی “كرماشان، سنه‌، مه‌ریوان”، ئاشكرا بوو.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “كامبیز ره‌مه‌زانی و ئه‌حمه‌د مورادی” خه‌ڵكی كرماشان، “ره‌ئوف فه‌تحی، “بێهزاد قه‌وامی و غه‌یاس نیعمه‌تی” خه‌ڵكی سنه‌” و موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان كه‌ شوهره‌تی محه‌ممه‌دی راگه‌یه‌ندراوه‌، ناونیشانی ئه‌م موعه‌لیمانه‌یه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، زۆربه‌ی موعه‌لیمانی شاره‌ جیاجیاكانی ئێران له‌ به‌رده‌م پارلمانی ئێران خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست و سه‌باره‌ت به‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتنی مافه‌كانیان و هه‌روه‌ها پشتگیری له‌ موعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. له‌ جه‌ریانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا، هێزه‌كانی ئینتزامی رژیم هێرشیان كرده‌سه‌ر موعه‌لیمان و له‌ باتۆم و گازی فرمێسكڕێژ كه‌ڵكیان وه‌رگرت و ٢٠٠ كه‌سیشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.