ئاكامی نائارامییه‌كانی رابردوو له‌ “قۆندوز”ی ئه‌فغانستان

462

به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ جه‌ریانی نائارامییه‌كانی رابردوو له‌ شاری “قۆندوز” له‌ باكووری ئه‌فغانستان، تا ئێستا ١٠٠ كه‌س مه‌ده‌نی كورژان و بریندار بوون و ٦ هه‌زار كه‌سیش ئاوار بووننێردراوی تایبه‌تی ده‌بیری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی ده‌فته‌ری “یوناما” به‌ ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ بارودۆخی قۆندوز دوای هێرشی هێزه‌كانی تاڵبان بۆ سه‌ر ئه‌م شاره‌، رایگه‌یاند: “راپۆرتی ئێعدامه‌كان له‌وانه‌ كاركۆنانی بێهداشتی، ر‌فاندنی مرۆڤ، بێبه‌ش بوون له‌ خه‌ده‌ماتی ده‌رمانی و مه‌حدودیه‌تی هاتووچۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م شاره‌، گه‌لێك جێگای نیگه‌رانییه‌.” رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌ لایه‌نه‌كانی ده‌رگیر كردووه‌ كه‌ رێز له‌ یاساكانی مافی مرۆڤ بگرن.