ئاكامی وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كان له‌ سوئیس

713t
رۆژی شه‌ممه‌ ٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان رایگه‌یاند كه‌ وتووێژ‌كارانی هه‌سته‌یی له‌ “لۆزان”ی سوئیس كۆتایی پێهات.به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، رژیمی كۆماری ئیسلامی و ئامریكا له رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی رابردوودا ده‌وری نوێ وتووێژه‌ هه‌سته‌یه‌كانیان ده‌سێپكرده‌وه‌. وه‌زیری ده‌ره‌وی فه‌رانسه‌، رۆژی شه‌ممه‌ چوونه‌ نیو “لۆزان” تا له‌م وتووێژه‌ به‌شداری بكه‌ن. قه‌راره‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی “روسیه‌، بریتانیا و چین”یش له‌ وتووێژه‌ هه‌سته‌یه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان رایگه‌یاند: دوای لانیكه‌م ١٠ تا ١٢ ساڵ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران، له‌ حاڵی كۆتایی وتووێژه‌كان داین. ناوبراو، هه‌نگاوه‌كانی دواتر بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنی دژوار ناولێبرد، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ ئاكامی وتووێژه‌كان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →