ژماره‌یه‌ك له ئه‌حزاب، سازمانه چه‌پ و كۆمۆنیست و ئینسانه ئازادیخوازه‌كان له “ئۆسلۆ” پێته‌ختی نۆروێژ بۆ مه‌حكوم كردنی قه‌تڵی شاهرۆخ زه‌مانی و شه‌پۆلی نوێی سه‌ركوت و بازداشتی ههڵسووڕڕاوانی كرێكاری، ئاكسیونی ئێعترازیان به‌ڕێوه‌برد. به پێی راپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران ـــ واحێدی نۆروێژ، ئه‌م ئاكسیونه له به‌رده‌م پارله‌مانی نۆروێژ به‌ڕێوه‌چوو و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌عات درێژه‌ی كێشا. په‌یامی ئه‌حزابی به‌شداربوو به زمانه‌كانی نۆروێژی و فارسی خوێندرایه‌وه و له نێو په‌یامه‌كاندا دروشمگه‌لێك له‌وانه “كۆماری ئیسلامی سه‌به‌بكاری قه‌تڵی شاهرۆخ زه‌مانییه، مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی، نا بۆ ئێعدام، كرێكاری زیندانی، زیندانی سیاسی ده‌بێ ئازاد بكرێت”، به‌رز كرایه‌وه. پاشان په‌یامی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له لایه‌ن هاوڕێ “خالێد ئیسافی” به زمانی نۆروێژی خوێندرایه‌وه.