ئاكسیونی ناڕه‌زایه‌تی بۆ مه‌حكوم كردنی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی ئانكارا

26q
ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی كانه‌دا و دانمارك، له‌ ئاكسیونی ئێعترازی له‌دژی بۆمگوزارییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی “ئاشتی بۆ دیمۆكراسی” له‌ ئانكارا، به‌شداریان كرد.
ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی كانه‌دا له‌م ئاكسیونه‌دا به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان و گروپی ئیسلامگه‌رای داعش، ئه‌م كاره‌ساته‌ نامرۆڤانه‌یان مه‌حكوم كرد. ئه‌م ئاكسیونه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ له‌ ناوه‌ندی شاری “تۆرۆنتۆ” به‌ڕێوه‌چوو و به‌ راگه‌یاندنی ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری گیان به‌ختكردووانی بۆمبگوزاریه‌كه‌، ده‌ستیپێكرد. له‌ درێژه‌دا هاوڕێ ره‌حمان نجات له‌مباره‌وه‌ چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی دانماركیش به‌م بۆنه‌وه‌ و بۆ مه‌حكوم كردنی كوشتاری خه‌ڵكی بێ دیفاع و ئازادیخوازی توركیه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئانكارا، له‌ به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی رژیمی فاشیستی توركیه‌ له‌ “كۆپێنهاگ” كۆبوونه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ جه‌ریانی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژیه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی ئانكارا زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س كوژران و ٢٤٠ كه‌سیش بریندار بوون كه‌ بارودۆخی جه‌سته‌یی نزیكه‌ی ٥٠ كه‌سیان خراپ راگه‌یه‌ندراوه‌.