ئاكسیونی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م جه‌شنواره‌ی فیلمی مۆنتڕاڵ

626

 

 

 

 

 

به‌ پێی راپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی كانه‌دا، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ده‌یان كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و جه‌ریاناتی چه‌پ و كۆمۆنیست له‌ شوێنی فستیواڵی فیلمی مۆنتڕاڵ كۆبوونه‌وه‌. به‌شداربووان به‌ پۆستر و راگه‌یاندن و بنێر و سوخه‌نڕانی، ناوه‌رۆكی فیلمی “محه‌ممه‌د” به‌ ده‌رهێنانی مه‌جید مه‌جیدیان به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌قاو دا. راگه‌یاندنی ئینگلیسی ته‌شكیلاتی كانه‌دا بۆ له‌قاودانی ناوه‌رۆكی ئه‌م فیلمه‌ له‌ ئاستێكی به‌ریندا به‌ تایبه‌ت له‌نێو به‌شداربووانی فستیواڵه‌كه‌ بڵاو كرایه‌وه‌. جه‌شنواره‌ی فیلمی مۆنتڕاڵ، فیلمی “محه‌ممه‌د”ی مه‌جید مه‌جیدی له‌ ئێرانی بۆ ئێفتتاحیه‌ هه‌ڵبژاردبوو. فیلمێك كه‌ به‌ هه‌زینه‌ی زیاتر له‌ ٥٠ میلیون دۆلاریی و به‌ پشتیوانی كامڵی كۆماری ئیسلامی و وه‌زاره‌تی ئێرشاد و خودی عه‌لی خامنه‌یی ئاماده‌ كراوه‌.