ئاكسیونی ناڕه‌زایه‌تی له‌ هۆله‌ند ‌دژی ده‌وڵه‌تی توركیه‌

750
به‌ پێی راپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی هۆله‌ند، رۆژی شه‌ممه‌ ئاكسیونێكی ناڕه‌زایه‌تی بۆ مه‌حكوم كردنی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ له‌ شاری “لاهه‌”ی هۆله‌ند به‌ڕێوه‌چوو.
به‌شداربووان به‌ هه‌ڵگرتنی ئاڵا و پلاكارد، وتنه‌وه‌ی دروشم، بڵاو كردنه‌وه‌ی سرودی شۆڕشگێڕانه‌ و رێپێوانی خیابانی، دیفاعیان له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستانی توركیه‌ كرد و جه‌نایه‌ته‌كانی رژیمی توركیه‌یان لێبڕاوانه‌ مه‌حكوم كرد. پاشان نوێنه‌رانی ئه‌حزاب و سازمانه‌ به‌شداربووه‌كان وێڕای سوخه‌نڕانی، بارودۆخی ئێستای توركیه‌یان دایه‌ به‌ر باس و هاوپشتی خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی توركیه‌ ده‌ربڕی. له‌ درێژه‌دا، راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ بۆ دیفاع له‌ خۆڕاگری سه‌ربه‌رزانه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازانه‌ی جه‌زیره‌ له‌ لایه‌ن هاوڕێ ناسر حه‌قپه‌ره‌ست خوێندرایه‌وه‌.