ئاكسیونی پشتیوانی له‌ كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی له‌ هامبۆرگ

537y
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی ئاڵمان، رۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی مه‌ی، بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی له‌ شاری “هامبۆرگ”ی ئاڵمان، ئاكسیونێك به‌ڕێوه‌چوو. به‌شداربووانی ئه‌م ئاكسیونه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن به‌ زمانه‌كانی ئاڵمانی و فارسی و به‌ هه‌ڵگرتنی تراكت و وێنه‌ی كرێكارانی زیندانی و به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشم، هه‌وڵیان دا بارودۆخی خه‌فاقانی كۆمه‌ڵگای ئێران و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی سیستماتیك و به‌رده‌وامی بزووتنه‌وه‌ رادیكاڵه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ راستای سازش و سه‌ردانه‌واندن له‌ به‌رامبه‌ر زلهێزه‌كانی غه‌رب، باس و مه‌تره‌ح بكه‌ن. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ كرا كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی ته‌بلیغاتی میدیا ئیمپریالیستی و ناوخۆییه‌كان، دیاری ده‌وڵه‌تی “ته‌دبیر و ئۆمید”، شتێك نه‌بووه‌ بێجگه‌ له‌ هێرشی به‌رین بۆسه‌ر ژیان و به‌ڕێچوونی توێژه‌ بێبه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا و په‌ره‌پێدانی هه‌رچی زیاتر به‌ سیاسه‌تی سه‌ركوت و خه‌فه‌قان.