ئاكسیۆنی ناڕه‌زایه‌تی بۆ مه‌حكوم كردنی قه‌تڵی شاهرۆخ زه‌مانی له‌ سوئێد

827
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هێزه‌ چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان به‌ به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشانداندانێك له‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ستكهۆلم پێته‌ختی سوئێد، قه‌تڵی شاهرۆخ زمانی له‌ زیندانیان مه‌حكووم كرد.
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی ستكهۆلم، خۆپیشانده‌ران له‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێك وه‌كوو “بروخێ رژیمی كۆماری ئیسلامی، ئازادی، به‌رابه‌ری، بژی سوسیالیزم، بژی یه‌كگرتوویی و هاوپشتی كرێكارانی ئێران، ئه‌شكه‌نجه‌ و ئێعدام ده‌بێت قه‌ده‌غه‌ بكرێت”، مه‌رگی شاهرۆخ زه‌مانیان مه‌حكووم و یادی ئه‌م كرێكاره‌ خه‌باتكار و كۆمۆنیسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێرانیان رێزلێگرت. پاشان دوای سوخه‌نڕانی نوێنه‌رانی رێكخراوه‌، ئه‌حزاب و ناوه‌نده‌كان، ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ به‌ سرودی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران سرودی “ئه‌نترناسیۆناڵ” كۆتایی پێهات.