ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی ستكهۆڵم، هه‌واڵی به‌ڕێوچوونی ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی شه‌پۆلی ئه‌م دواییانه‌ی ئێعدامه‌كان له ئێرانی راگه‌یاند.دوابه‌دوای بانگه‌وازی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئاكسیۆنی سه‌تاسه‌ری له‌دژی ئێعدامه‌كانی ئه‌م دواییانه له ئێران، ته‌شكیلاتی ستكهۆڵم به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ باقی حێزبه چه‌پ و سوسیالیسته‌كان، ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تیان له مه‌یدانی ناوه‌ندیی شاری ستكهۆڵم” به‌ڕێوه‌برد. ئه‌م میتینگه به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئینسانه ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌به‌كان له‌وانه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ریاناتی سیاسی به‌شدار له‌م میتینگه، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. له‌م میتینگه وێڕای وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێك له‌دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی، له‌دژی ئێعدام و به تایبه‌ت ئێعدامه‌كانی ئه‌م دواییانه له ئێران، په‌یامی حێزبه‌كان و باقی جه‌ریاناتی به‌شدار بوو له‌م میتینگه خوێندرایه‌وه. هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌دا په‌یامی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له لایه‌ن هاورێ “سدیقه محه‌ممه‌دی” خوێندرایه‌وه.