به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئاكسیۆنێك له‌دژی سه‌ركووتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌رحه‌ق و ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی شاری مهاباد له لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامی له شاری “فرانكفۆرت”ی ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو.ئه‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه به بانگه‌وازی كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاكسیۆنه‌كه، پێكهاتوو له ئه‌ندامانی ئه‌حزاب، رێكخراوه‌كان و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی ئۆپۆزسیونی رژیمی كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر كۆنسوولگه‌ری رژیم له شاری فرانكفۆرت به‌ڕێوه‌چوو. به‌شداربووان له‌م خۆپیشاندانه به هه‌ڵگرتنی تراكت و وێنه‌گه‌لێك سه‌باره‌ت به له‌قاودانی سیاسه‌ته دژهئینسانییهكانی رژیمی كۆماری ئیسلامی، رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی شاری مهاباد له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ گیان به‌ختكردنی “فه‌ریناز خوسره‌وانی” و ملیتاریزه كردنی شاره‌كانی كوردستانیان به تووندی مه‌حكوم كرد.