ئاكسێونی ناڕه‌زایه‌تی بۆ پشتیوانی له راپه‌ڕینی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستانی توركییه له‌ ئاڵمان

111
رۆژی شه‌ممه‌ پێنجی مانگی به‌فرانبار. ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی ‌ وڵاتانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی ئاڵمان، له‌ ئاكسێۆنێكی ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌ هێرشی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ بۆ سه‌ر شاره‌كانی كوردوستان و كوشتاری خه‌ڵك، به‌شداریان كرد.
ئه‌م ئاكسێونه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ به‌ دوای بانگه‌وازیك بۆ مه‌حكومكردنی هێرشی دڕندانه‌ی ده‌وڵەتی ‌توركییه‌ بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردوستان، به‌ به‌شداریی ١٥ هه‌زار كه‌س له‌ شاری “دۆسێلدۆرف”ی ئاڵمان به‌ڕێوه‌ چوو. له‌م ئاكسێونه‌دا ، به‌رپرسانی ئه‌حزاب و ڕێكخراو و مرۆڤه‌ ئازادیخۆازەكان، سیاسه‌تی‌ دژە مرۆڤانه‌‌ و هێرشی نیزامیانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌یان به‌ توندیی مه‌حكوم كرد. له‌ درێژه‌ دا هاوڕێ “وریا ئه‌حمه‌دی” به‌ نۆێنه‌رایه‌تی له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه‌، جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌، پشتیوانی ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌مپریالیسته‌كان له‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ بۆ سه‌ر شاره‌كانی كوردوستان و كوشتاری خه‌ڵكی ئازادیخواز و خۆڕاگر و هه‌روه‌ها بێده‌نگه‌كردنی ئانقه‌ستی راگه‌یه‌نه‌ره‌ ئۆروپاییه‌كان له‌مباره‌یان، به‌ توندی مه‌حكوم كرد.