ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی، حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی هۆله‌ند، رۆژی شه‌ممه له ئاكسێونێكی ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركییه بۆ سه‌ر شاره‌كانی كوردستان و سه‌ركوت و كۆشتاری خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه، به شدارییان كرد.
به دوای بانگه‌وازێك له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوت و جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه له‌دژی خه‌ڵكی كوردستان، رۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار،خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به به‌شداریی سه‌دان كه‌س له حیزب و مرۆڤه چه‌پ و ئازادیخوازه‌كان له شاری “ئامێستێردام” به‌رێوه چوو. به‌شداربووانی ئه‌م ئاكسێونه، چه‌ند تراكتیان به زمانه‌كانی هۆله‌ندی ، توركی و كوردی بۆ پشتیوانی له خۆراگریی و خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان و مه‌حكووم كردنی سیاسه‌تی “شۆڤێنیستی” زاڵ به سه‌ر توركییه له هه‌مبه‌ر شارۆمه‌ندانی ئه‌م وڵاته خۆینده‌وه. پاشان به‌شداربووان ده‌ستیان دایه ڕێپێوان له شه‌قامه‌كانی شاری ئامێستێردام و به وتنه‌وه‌ی دروشم، وێڕای هاوپشتی و پشتیوانی‌یان له خه‌باتی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانی توركییه، جه‌نایه‌ته‌كانی رژیمی توركییه و پشتیوانیی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له تاقمی داعشیان به توندیی مه‌حكووم كرد. له نێویاندا كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی “حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”یش به هه‌ڵگرتنی ئاڵا و پلاكارد له‌م حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تیه‌دا به‌شدارییان كرد و هاوڕێ له‌گه‌ڵ باقی خۆپیشانده‌ران وێڕای مه‌حكووم كردنی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه، پشتیوانیی و هاوپشتیی خۆیان له‌گه‌ڵ “به‌ره‌ی ئازادیخوازی”خه‌ڵكی كوردستانی توركییه راگه‌یاند.