ئالووده‌ بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌

776
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بارینی به‌خۆڕی باران له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار له‌ شاری سنه، ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌ی ئالوده‌ كردووه‌.
ئالوده‌ بوونی ئاوی خواردانه‌وه‌ی شاری سنه‌ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا به‌ هۆی بارینی باران، بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ دیواره‌ی سه‌دی سنه‌ كه‌ له‌جه‌ن و ئاوی مانده‌ و گه‌نیو كه‌ به‌ هۆی بێ ئاویه‌وه‌ كه‌ڵه‌كه‌ ببوو، به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌كان تێكه‌ڵ به‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی شار له‌وانه‌ شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تییه‌كان ژماره‌ ١ و ٣ی شاری سنه‌ بوو و گه‌لێك كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ دروست كردووه‌.