ئاماده‌یی كه‌جه‌كه‌ بۆ ئاگربه‌ستی دوو لایه‌نه‌

474
هاوسەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، ئامادەن بۆ جێبەجێکردنى داواکاریى لایەن و کەسایەتییەکان بۆ ئاگربەستى دوو لایەنە و گەڕانەوە بۆ سەر مێزى وتووێژ.
هاوسەرۆکایەتی (کەجەکە) لەبارەى داواکارییەکان بۆ ئاگربەستى دوو لایەنە لە نێوان گەریلاکان و حکومەتى تورکیا راگه‌یاندنێكی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە: “بە بایەخەوە دەڕوانینە داواى هێزە دیموکراتییەکانى تورکیه‌، کومسیونى سیاسی یه‌كیه‌تی ئوروپا و پارله‌مانی یه‌كیه‌تی ئەوروپا و ژمارەیەکى زۆر لە کەسایەتى و لایەنە دیموکراسیخوازەکان بۆ ئاگربەستى دوولایەنە و گەڕانەوە بۆسەر مێزى وتووێژ”. ئاماژە بەوەشکراوە، کەجەکە پشتیوانى لەو هەوڵە ئاشتیخوازانەیه‌ ده‌كات لە پێناو هاتنەدیى چارەسەرى سیاسى و ئاشتییەکى هەمیشەیدا.