ئاماری ئاواره‌كانی نیجرییه‌ پاش هێرشه‌كانی بۆكۆحه‌رام

158t

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی مانگی رێبه‌ندان، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: “له‌ ده‌ستپێكی ئه‌مساڵه‌وه‌ زیاتر له‌ ١٤ هه‌زار كه‌س له‌ توندوتیژییه‌كانی گروپی بۆكۆحه‌رام له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی نیجرییه‌ هه‌ڵاتۆون و په‌نایان بۆ وڵاتی چاد بردووه‌.”
ده‌فته‌ری رێكخستنی كاروباری مرۆڤدۆستانه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌م راپۆرته‌دا جه‌ختی كرده‌وه‌: “به‌ هۆی ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی بۆكۆحه‌رام له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی نیجرییه‌ و هه‌روه‌ها ناكۆكیه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م وڵاته‌، جه‌معیه‌تێكی زۆرتر روویان له‌ وڵاتی چاد كردووه‌. به ‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ئاماری هاتنی په‌ناخوازان له‌ نیجرییه‌وه‌ بۆ چاد، ٧٧٤ كه‌س له‌ رۆژدا بۆوه‌.”