ئاماری ئێعدامه‌كان له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا له‌ ئێران

113
به‌ پێی راپۆرتێك كه‌ “رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران” رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ بڵاوی كرده‌وه‌‌، له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی زایینیدا، هه‌ر رۆژه‌ زیاتر له‌ سێ زیندانی له‌ ئێران ئێعدام كراون.
به‌ پێی راپۆرته‌كانی ره‌سمی و غه‌یره‌ ره‌سمی، له‌ نیوه‌ی ئه‌وه‌ڵی ساڵی ٢٠١٥ی زایینیدا، لانیكه‌م ٥٧٠ زیندانی له‌ ئێران ئێعدام كراون. ئاماری ئێعدامه‌كانی هاوشێوه‌ له‌چاو ساڵی رابردوودا، ٤٠ له‌سه‌د په‌ره‌یسه‌ندووه‌ و ئه‌م ئامارانه‌ نشان ده‌دات كه‌ له‌ كاتی ده‌ستپێكی سه‌رۆك كۆماریی “حه‌سه‌ن رۆحانی”ه‌وه‌ هه‌تا ئێستا، لانیكه‌م ١٩٠٠ كه‌س له‌ ئێران ئێعدام كراون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →