ئاماری ته‌ڵه‌فاتی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌فغانستان

18 (1)
به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵی زایینیدا زیاتر له‌ چوار هه‌زار و ٢١٦ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌فغانستان و هێرشی گروپه‌ ئیسلامگه‌راكان له‌وانه‌ تاڵبان، كوژران و بریندار بوون. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، ١٦ كه‌سی مه‌ده‌نی كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌ رۆیتێرز له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاند: رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه‌ نیزامییه‌كانی ئه‌فغانستان، توانیان كۆنتڕۆڵی ناوچه‌یه‌كی گرینگ و ستراتیژیك له‌ باكوری ویلایه‌تی “قوندوز” له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تاڵبان، به‌ده‌ست بێنن.