ئاماری دڵته‌زێن سه‌باره‌ت به‌ خۆكوژی منداڵان له‌ ئێران

328q
“فاتمه دانشوه‌ر” ئه‌ندامی شورای شاری تاران هه‌واڵی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری خۆكوژی له‌ نێو منداڵانی ئێرانی راگه‌یاند.
ناوبراو به‌ دان پێدانان به‌ له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوونی ئاماری ورد و ده‌قیق له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌: “ئامارێك كه سه‌باره‌ت به‌‌ خۆژكوی منداڵان له‌به‌رده‌ستدایه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی ١٣٨١ تا ١٣٨٣ كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م سێ ساڵه‌دا ١١١ منداڵ له‌ ئێران كۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌. به‌ وته‌ی ناوبراو، ئه‌م منداڵانه‌ له‌ نێوان ٨ تا ١٣ ساڵ ته‌مه‌نیان بووه‌. ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ كه‌ وه‌ها ئامارێكی دڵته‌زێن سه‌باره‌ت به‌ خۆكوژی منداڵان له‌سه‌رزاری كاربه‌ده‌ستانی رژیم راده‌گه‌یه‌ندرێت. له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی رابردوودا گه‌لێك هه‌واڵ سه‌باره‌ت به‌ خۆكوژی و خۆسووتاندنی منداڵان و خوێندكاران له‌ ئێران بڵاو كرایه‌وه‌.