ئاماری دەستبەسەر كردنی هاوڵاتیان له‌ کوردستان

613t (1)
بە هاتنە سەر کاری حەسەن رۆحانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لەلایەن رژیمی ئێرانەوە لە کوردستان نالەبارتر بووە و لە ماوەی ساڵی رابردوودا، ٩٥٦ حاڵەت دەستبەسەر کران، بانگهێشت و مەحکووم کردنی هاووڵاتیان لە کوردستان تۆمار کراوە.بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا نالەبارتر بووە و لە رەوتی بەرزبوونەوەی رێژه‌ی سەرکوتی هاووڵاتیان لە ماوەی ساڵی رابردوودا، ٤١٥ حاڵەت دەستبەسەرکردن، ٣٨٦ حاڵەت بانگهێشت لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم، هەروەها لەو ماوەیەدا، ٧٩ حاڵەت مەحكووم بە زیندان روویداوە.