ئاماری رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ شاره‌ جیاجیاكانی كوردستان

255y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له ‌ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان واته‌ چوار ئۆستان، زیاتر له‌ ٢٠ هه‌زار هاوڵاتی به‌ هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و یان بریندار بوون. ئه‌م ئامارانه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ ناوه‌نده‌ فه‌رمییه‌كانی ئاماری رژیم بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، هه‌زار و ٥٤٠ كه‌س له‌ چوار ئۆستانی كوردستان به‌ هۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی ٢٧ هه‌زار و ٤٨٣ كه‌سیش بریندار بوون. ده‌بێ بوترێت كه‌ ئه‌م ئامارانه‌ ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ره‌وانه‌ی ناوه‌نده‌كانی پزیشكی و ده‌رمانی كراون و ئاماری راسته‌قینه‌ زۆر له‌وانه‌ زیاترن. شایانی باسه‌، به‌ هۆی ناستاندارد بوونی رێگاكانی هاتووچۆ له‌ ئێران، ساڵانه‌ چه‌ندین هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان بریندار ده‌بن و به‌رپرسانی رژیم، هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌ و گرفته‌ ناده‌ن.‌