ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین و ده‌ستدرێژی گولله‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا

29
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، ٦٨ هاوڵاتی به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و گولله‌ تۆپی سه‌رده‌می شه‌ڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و عێراق، كوژران و بریندار بوون. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كوژران و بریندار بوونی هاوڵاتیان و كوڵبه‌ران له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌، گه‌یشتۆه‌ته‌ ٦٨ حاڵه‌ت. به‌م پێیه‌ ٥١ كه‌س بریندار و ١٧ كه‌س دیكه‌ كوژراون كه‌ له‌ نێوان برینداره‌كان ٨ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین، ٥ كۆلبه‌ر و ٣٨ هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌ هۆی ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌ نیزامییه‌كان بریندار كراون. هه‌روه‌ها له‌ نێو كوژراوه‌كانیشدا ٨ كۆلبه‌ر، ٥ هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌ هۆی به‌ركه‌وتنی گولله‌ و ٤ كه‌سیشیان به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ كوڵبه‌ران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ به‌ته‌واوه‌تی ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته‌ن، به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ بۆ دابین كردنی سه‌ره‌تایی ترین پێداویستی به‌رێچوونی ژیانیان و له‌ رووی ناچاریه‌وه‌ له‌ سه‌ر سنووره‌كان روو له‌م كاره‌ مه‌ترسیداره‌ ده‌كه‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →