ئاماری قوربانیانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی سوریه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌كمانگی رابردوودا

131
رێكخراوی “چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌” رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا، زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كه‌س له ئاكامی‌ تێكهه‌ڵچوونه‌كانی سوریه‌ و هێرشی گروپی داعش”دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ٥ هه‌زار و ٢٦ كه‌س له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا، له‌ شاره‌كانی سوریه‌ كوژراون كه‌ نزیكه‌ی هه‌زار و ٢٢٠ كه‌سیان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ٢٢٤ كه‌سیشیان منداڵ بوون. شایانی باسه‌، ئه‌م قوربانیانه‌ له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان ئه‌رته‌ش و گروپه‌ هێرشبه‌ره‌كان، هێرشی داعش و “جبهه‌ انسره‌” یان باقی نه‌یاران و ژماره‌كیشیان به‌ هۆی كه‌مبوونی مه‌وادی غه‌زایی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.