ئاماری قوربانیانی تەقینەوەی مین و تەقەی هێزەکانی رژیم له‌ كوردستان

612t (2)

لە ماوەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا، ٢٠٦ هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین و تەقەی هێزەکانی رژیم لە ناوچە سنوورییەکان و رێگەوبانەکانی کوردستان کوژراو و بریندار بوون.لەنێو ئەو ٢٠٦ هاووڵاتییە کە لەلایەن هێزەكانی رژیمه‌وه‌ راستەوخۆ تەقەیان لێکراوە، ٦٤ کەسیان هاووڵاتی مەدەنی بوون کە لە جادەکانی کوردستان کراونەته‌ ئامانج و له‌ ئەنجامدا لە سنوورەکانی کوردستاندا ٣٧ کۆڵبەر کوژراون و ٤٢ی دیکەش بەتوندی بریندار بوون. ٦٣ کەسیش بە تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار بوون.