ئاماری قوربانیانی رووداوه‌كانی شوێنی كار له‌ خوراسانی شومالی

123q
به‌ پێی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پزیشكی قانونی رژیم له‌ ئۆستانی خوراسانی شومالی، له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ١٥ كرێكار له‌ جه‌ریانی رووداوه‌كانی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه‌: “ئه‌م رێژه‌یه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی ٩٣ زیادی كردووه‌. له‌ رووداوی كاری ئه‌مساڵدا ٩ كه‌س به‌ هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. هه‌روه‌ها به‌ركه‌وتنی كه‌ره‌سته‌ی قورس و نوقم بوون، له‌ قۆناغه‌كانی دواتری مه‌رگ له‌ كاتی كار له‌م ئۆستانه‌یه‌. له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ١٠٨ كرێكاریش به‌ هۆی بریندار بوون له‌ كاتی كار سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی پزیشكی قانونی ئۆستانیان كردووه‌.”