ئاماری قوربانیانی رووداوه‌كانی كار له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵدا

52q
به‌ پێی دان پێدانانی جێگری پێوه‌ندی كاری وه‌زیری ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی رژیم، ساڵانه‌ ١٢ هه‌زار كه‌س له‌ ئێران به‌ هۆی رووداوی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ كار گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌: “ئاماری نه‌خۆشی به‌ هۆی رووداوه‌كانی شوێنی كار، نزیكه‌ی ١٢ به‌رابه‌ری رووداوی فیزیكییه‌.” شایانی باسه‌ ئاماری واقیعی قوربانیانی شوێنی كار زۆر زیاتر له‌ ئامار و ئه‌رقامێكه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستان و ناوه‌نده‌ ره‌سمییه‌كانی رژیمه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت.