ئاماری قوربانیانی رووداوی كار له‌ ماوه‌ی ده ساڵی رابردوو

922
هه‌واڵنێری حكومه‌تی مێهر “سه‌باره‌ت به‌ ورده‌كاری یاسا و رێساكانی كار و كارگه‌ و پێشگیری له‌ رووداوی سه‌رچاوه‌ گرتوو له‌ شوێنی كاری”، راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه‌.
به‌ پێی ئاماره‌كانی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ نێوان ساڵه‌كانی ١٣٨٣ تا ١٣٩٣ زیاتر له‌ ١٢ هه‌زار و ٤٣٦ كرێكار به‌ هۆی‌ رووداوی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ كار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ شوێنی كار ته‌نها له‌ ساڵی ١٣٩٣ گه‌یشتۆته‌ هه‌زار و ٩٤٤ كه‌س كه‌ له‌ نێوانیان دا كرێكارانی ساختمانی زۆر به‌رچاو ده‌كه‌ون. ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌چاو ساڵی ٩٢، زیاتر له‌ ١١ له‌سه‌د به‌رز بۆته‌وه‌.