رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ره‌شه‌ممه رێكخراوی “چاودێری مافی مرۆڤی سوریه” له راپۆرتێكدا، كوژراوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌م وڵاته‌ی زیاتر له ٢١٥ هه‌زار كه‌س راگه‌یاند.”هه‌واڵنێری فه‌رانسه” له‌سه‌ر زاری مودیری چاودێری مافی مرۆڤی سوریه رایگه‌یاند، له ماوه‌ی چوار ساڵ شه‌ڕی ناوخۆیی سوریه، ٢١٥ هه‌زار و ٥١٨ كه‌س كوژراون كه ٦٦ هه‌زار كه‌سیان غه‌یره نیزامی بۆون. به وته‌ی ناوبراو، له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا زیاتر له ٥ هه‌زار كه‌س له جه‌ریانی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه رێكه‌وتی ٢٤ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٣٨٩، ئاگری شه‌ڕی ناوخۆیی له سوریه هه‌ڵگیرسا و له‌و كاته‌وه تا ئێستا له نێوان ٨ تا ٩ ملیۆن سوری ئاواره بۆون.