ئاماری قوربانیانی هێرشی ئاسمانی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن

62
وته‌بێژی “بان كی مۆن” ده‌بیری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: ” هه‌زار و ٣٧ كه‌س له‌ رێكه‌وتی ٢٦ی مانگی مارسه‌وه‌ تا ٢٠ی مه‌ی ئه‌مساڵ، له‌ جه‌ریانی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن، كوژراون.”ناوبراو وێڕای ئاماژه‌ به گیان له‌ده‌ستدانی‌ ٢٣٩ منداڵ و ١٣٠ ژن، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ “ئێمه‌ جارێكی دیكه‌ له‌سه‌ر پێویستی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی ئاته‌ش ‌به‌س له‌ یه‌مه‌ن پێداگری ده‌كه‌ین.” شایانی باسه،‌ له جه‌ریانی‌ هێرشه‌كانی نیزامی فڕۆكه‌كانی عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆسه‌ر یه‌مه‌ن، تا ئێستا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كه‌سانی مه‌ده‌نی له‌وانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ منداڵان، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.