به پێی ئاماره‌كان، له ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردوودا، ده‌یان هه‌زار كه‌س له ده‌رچووانی دانیشگاكان له ئۆستانی كوردستان، كۆچیان كردووه.
به پێی ئه‌م ئامارانه، زیاتر له ٥٨ هه‌زار كه‌س له ده‌رچووانی دانیشگاكان له ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردوودا، به هۆی نه‌بوونی پیشه و پێكنه‌هێنانی فه‌زای كار له كوردستان، كۆچیان كردووه كه ساڵانه نزیك به ٦ هه‌زار كه‌س له‌خۆده‌گرێت. شایانی باسه، له‌به‌ر نه‌بوونی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌وڵه‌تی و داخرانی كارخانه‌كان له ئۆستانی كوردستان، زۆربه‌ی ده‌رچووانی دانیشگاكان ناچارن به‌ره‌و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچ بكه‌ن.