ئاماری له‌سه‌ره‌وه‌ی به‌شداری ژنان له‌ كۆنكوری سه‌رتاسه‌ری ئه‌مساڵدا

618y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “مێهر”، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆنكوری سه‌رتاسه‌ری ساڵی ٩٤ له‌ ئێران شایه‌تی به‌شداری به‌رینی ژنان بوو.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئاماری ناونووسیه‌كان ژماره‌ی ٨٧٧ هه‌زار و ٨٣٥ كه‌سه‌ كه‌ له‌م ژماره‌یه،‌ ٥١٦ هه‌زار و ٣٧٢ كه‌س به‌رابه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ٥٨ و ٨٢ ده‌هۆمی له‌سه‌دی ژنان و ٣٦١ هه‌زار و ٤٦٣ كه‌س به‌رابه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ٤١ و ١٨ ده‌هۆمی له‌سه‌دی پیاوان. شایانی باسه‌ سازمانی سه‌نجێشی وڵات له‌ ساڵی ١٣٨٥ بۆ ٢٦ رشته‌ و له‌ ساڵی ١٣٨٦ بۆ ٣٩ رشته‌، وروودی كچانیان ٣٠ تا ٤٠ له‌سه‌د مه‌حدود كردووه‌. سه‌ره‌ڕای سه‌همیه‌به‌ندی جنسیه‌تی و په‌سه‌ند كردنی یاسای دژه‌ ژنانه‌ی رژیم بۆ مه‌حدود و به‌شداری نه‌كردنی ژنان له‌ دانیشگاكان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نزیكه‌ی ٦٠ له‌سه‌دی خوێندكارانی ئێرانی ژنان پێكی دێنن.