ئاماری له‌سه‌ره‌وه‌ی حادیسه‌كانی كار له‌ ئێران

175w
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی جیهانی كار، وڵاتی ئێران یه‌كێك له‌ پڕ مه‌ترسیدارترین وڵاتان بۆ كرێكاران ده‌ناسرێت و له‌ روانگه‌ی بێهداشت و ئیمه‌نیی كاره‌وه‌، پله‌ی سه‌دوحه‌وته‌می له‌ نێو ١٨٦ وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌م رێكخراوه‌دا ‌هه‌یه‌.
به‌پێی راگه‌یاندنی پزیشكی قانوونی رژیم ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ مانگی سه‌ره‌تای پاره‌كه‌وه‌، ٣٥٢ كرێكار له‌ حادیسه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ كاره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ده‌وری ٤٠ له‌سه‌دی ئه‌و حادیسانه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی مه‌رگ، پێوه‌ندیی به‌ كه‌وتنه‌خوارێی كرێكاران له‌ به‌رزاییه‌وه‌ بووه‌ و كرێكارانی بیناسازیی له‌ ریزی سه‌ره‌وه‌ی قوربانیانی حادیسه‌كانی كارن. شایانی باسه‌ به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌ ره‌سمییه‌كانی رژیم، ساڵانه‌ زیاد له‌ ٢٦ هه‌زار حادیسه‌ی كار له‌ ئێران دێته‌ ئاراوه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی مامناوه‌ند، زیاد له‌ دوو هه‌زار حاڵه‌تی ئه‌م حادیسانه‌ ده‌بنه‌ هۆی مه‌رگی كرێكاره‌كه‌.