ئاماری منداڵانی قوربانی نائارامییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن

271
سندوقی منداڵانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌واڵی كوژرانی نزیكه‌ی ٤٠٠ منداڵی له‌ ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوو له‌ یه‌مه‌ن راگه‌یاند. له‌ راپۆرتی یونیسف دا هاتووه‌: تا هه‌فته‌ی رابردوو ٣٩٨ منداڵ كوژران، زیاتر له‌ ٦٠٠ منداڵ بریندار بوون، ٣٧٧ منداڵ له‌شه‌ڕ به‌كارهێنراون و زیاتر له‌ یه‌ك میلیۆن كه‌سیش ماڵه‌كانیان به‌جێهشتووه‌. “یونیسف” رایگه‌یاندووه‌: نزیكه‌ی ئاماری راگه‌یه‌ندراو، له‌ لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ سوئیستفاده‌ له‌ منداڵان بۆ به‌كارهێنانیان له‌ شه‌ڕ كراوه‌. شایانی باسه‌، له‌ كاتی ده‌ستپێكی هێرشی هێزكانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی بۆسه‌ر یه‌مه‌ن، تا ئێستا چوار هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س كوژراون و نه‌خۆشی و هه‌ژای له‌م وڵاته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.