ئاماری نه‌خوێنده‌واری له‌ ئازه‌ربایجانی غه‌ربی

227
به‌ پێی دانپێدانانی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، له‌م ئۆستانه‌ زیاتر له‌ ١٨٣ هه‌زار بێ سه‌واد هه‌یه‌. له‌م راپۆرته‌دا له‌سه‌ر زاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی هاتووه‌: ١٨٣ هه‌زار نه‌خوێنده‌وار له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئه‌م ئۆستانه‌ له‌وانه‌ شاری ورمێ، پله‌ی ئه‌م ئۆستانه‌ی له‌ بواری نه‌خوێنده‌واری، گه‌یاندۆته‌ ٢٨ پله‌. ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٥٠٠ كلاسی خوێندن له‌ كانێكس دا به‌ڕێوه‌ده‌چن. ناوبراو له‌ درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا، داوای له‌ خه‌ڵكی خێرخواز كردووه‌ كه‌ به‌ دانی پاره‌ی نه‌قد و دروست كردنی مه‌دره‌سه‌، یارمه‌تی ریشه‌كێش كردنی بێ سه‌وادی بده‌ن. شایانی باسه‌ ئه‌م قسانه‌ له‌ حاڵێكدا ده‌وترێن كه‌ ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته‌ بواره‌كانی خوێندنی به‌خۆڕایی تا كۆتایی قۆناغی ده‌بیرستان دابین بكات، به‌ڵام رژیم له‌ جیاتی ته‌رخان كردنی بودجه‌ بۆ بنبڕ كردنی دیارده‌ی نه‌خوێنده‌واری، هه‌زینه‌یه‌كی زۆر و زه‌به‌ند سه‌رفی ناوه‌نده‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌كات.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →