ئاماری هه‌ژێنه‌ری یونیسێف سه‌باره‌ت به‌ ئیزدواجی منداڵان

181t

به‌ پێی راپۆرتی “یونیسێف”، هه‌ر ساڵه‌ له‌ جێهاندا ١٥ میلیۆن كچ له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا ئیزدواج ده‌كه‌ن و مافی سڵامه‌تی، ئاموزش، خوێندن و ده‌رفه‌ته‌كان له‌وان ده‌گیردرێت.
به‌ پێی راپۆرتی سندوقی منداڵانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ساڵانه‌ ٧٠ هه‌زار دایكی ١٥ تا ١٩ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ هۆی دووگیانی و زایمان گیانی خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر كارێك ئه‌نجام نه‌ده‌ین، تا ساڵی ٢٠٣٠ ئاماری كچۆڵه‌كان كه‌ به‌ زۆر به‌ شوو دراون، ده‌گاته‌ ١٥ و ٤ ده‌هۆمی میلیۆن له‌ ساڵدا. له‌ جیهانی له‌ حالی گه‌شه‌دا، له‌ هه‌ر ٩ كچ یه‌كێكیان پێش له‌ ١٥ ساڵه‌گی ئیزدواج ده‌كات و هه‌ندێك له‌وان لانیزۆر ٨ یان ٩ ساڵ ته‌مه‌نیانه‌‌.