جێگری فەرماندەیی هێزە ئینتزامییەكانی ئۆستانی ئیلام رایگەیاند: له ماوهی ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٧ هەزار كەلوپەلی پەیوەندیدار بە ماهوارە لە لایەن پۆلیسی ئەمنیەتی گشتیی ئەو ئۆستانه، دەستی بەسەردا گیراوه.
به پێی ئهم راپۆرته، هێزی ئیتلاعاتی و ئەمنیەتی گشتیی ئۆستانی ئیلام لە درێژەی رەوتی بهناو جێگیركردنی ئەمنیەتی كۆمەڵایەتی و هەروەها بهرهنگار بوونهوه لهگهڵ كەلوپەلی پەیوەندیدار بە ماهوارە، لەسەرەتای ساڵی رابردۆوه تا كۆتایی ئەو ساڵە، ١٧ هەزار و ١٢٩ كەلوپەلی پەیوەندیدار بە ماهوارەیان لە ئاستی ئەو ئۆستانه كۆكردۆتهوه.