ئاواره‌یی و بێ خانه‌ و لانه‌یی ٥٠ میلیۆن منداڵ له‌ جیهان

28
سندوقی منداڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان “یونیسێف” له‌ نوێترین ڕاپۆرتیدا سه‌باره‌ت به‌ بێ خانه‌ و لانه‌یی منداڵان له‌ جیهان، ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌وری ٥٠ میلیۆن منداڵ و تازه‌لاو ئاواره‌ بوون.
به‌ وته‌ی یونیسێف، ٢٨ میلیۆن كه‌س له‌م منداڵانه‌ به‌ هۆی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌ نیزامییه‌كان ئاواره‌ بوون. ده‌وری ٢٠ میلیۆن منداڵیش به‌ هۆكاره‌كانی دیكه‌ی وه‌كوو هه‌ژاری له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر و بوونی بانده‌ ته‌به‌هكاره‌كان هه‌ڵهاتوون. ڕاپۆرتی یونیسێف كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌كووو ریشه‌كێش كردن بڵاوبووه‌ته‌وه‌، یه‌كه‌مین ڕاپۆرته‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رنجدانی تایبه‌ت به‌ منداڵانی ئاواره‌، زانیارییه‌كی به‌ ته‌واوتی باس ده‌كات. به‌ پێی ڕاپۆرتی یونیسێف، كه‌سانی ژێر ١٨ ساڵان ده‌وری یه‌ك سێهه‌می جه‌ماوه‌ری جیهان پێكدێنیت به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ نێوان ئاواره‌كانی جیهاندا جیاوازی هه‌یه‌ و منداڵان و تازه‌ لاوان نیوه‌یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئاواره‌كان پێكدێنن.