ئاواره‌ بوونی ده‌یان میلیۆن كه‌س له‌ ساڵی ٢٠١٤

104
به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ ساڵی ٢٠١٤ی زایینی قه‌یرانی روو له‌ زیاد بوون له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ نزیكه‌ی ٦٠ میلیۆن ئینسان به‌ ناچار ئاواره‌ بن.شه‌ڕ، تێكهه‌ڵچوون و پێشێل كردنی مافی مرۆڤ، زۆرێك له‌ خه‌ڵكی جیهانی ناچار كردووه‌ كه‌ ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێبێڵن و بۆ شوێنێكی دیكه‌ كۆچ بكه‌ن. له‌م بارودۆخه‌دا كه‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م كرده‌وه‌ی وه‌كوو “شكستی جیهانی له‌ سه‌رده‌می ئاواره‌بوونی به‌رین و بێ وێنه‌” ناولێبردووه‌، ژنان و كچان زۆر زیان دیتووتر بوون. ژنان و كچان پاش ناچار بوون به‌ چۆڵ كردنی ماڵ و شوێنی ژیانیان، له‌گه‌ڵ مه‌ترسیگه‌لێكی دیكه‌ وه‌كوو قاچاغ، توندوتیژی جه‌سته‌یی و جنسی و ئه‌زیه‌ت و ئازار به‌ره‌وڕوون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا جێگری ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ده‌بیری ئیجرای سندوقی جه‌معیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ په‌یامێكدا به‌ بۆنه‌ی ١١ی ژووئیه‌ رۆژی جیهانی جه‌معیه‌ت، خوازیاری سزادانی جه‌نایه‌تكارانی توندوتیژی جنسی بوو. ئه‌وان له‌م رۆژه‌ جیهانییه‌دا، كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییان بانگهێشت كردووه‌ تا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان له‌ پێناو پاراستن و دیفاع له‌ ماف و سڵامه‌تی كچان و ژنان، بخه‌نه‌ گه‌ڕ.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →