به پێی راپۆرتی ئاژانسی كاروباری مرۆڤدۆستانه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان”، زیاتر له ٥٤٠ هه‌زار ئاواره كه ماڵ و حاڵی خۆیان له سودان به‌جێهێشتووه، له چوار وڵاتی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئافریقا، به‌سه‌ر ده‌به‌ن.ژماره‌ی ئه‌م ئاوارانه له ئێتیوپی ٢٠٠ هه‌زار كه‌س، له كێنیا ٥٠ هه‌زار كه‌س، له ئۆگاندا ١٥٠ هه‌زار كه‌س و له سودان ١٥٠ هه‌زار كه‌سه. ئاژانسی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری داوه كه پێش بینی ئه‌وه ده‌كرێت، بارودۆخی خراپی غه‌زایی له سودانی جنوبی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه ژماره‌یه‌كی هه‌رچی زووتر ئاواره روو له وڵاتانی كێنیا، ئێتیوپی، سودان و ئۆگاندا بكه‌ن. ئه‌م ناوه‌نده‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه كێشه‌ی سه‌ره‌كی، نه‌بوونی شوێن بۆ نیشته‌جێ بوونی ئاواره‌ی نوێ و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گونجاوه.