ئاوه‌ڵاكردنی به‌نداوی “ئیلیسوو” له‌ توركیه و قه‌یرانی ئاو بۆ وڵاتانی دراوسێ

ڕۆژی هه‌ینی ٢١ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندئاوه‌ی “ئیلیسوو” یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین به‌ندئاوه‌كانی جیهان له‌ لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ له‌ توركیا وێڕای هۆشداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڕێكخراوه‌كانی مافی مروڤ و ناڕه‌زایه‌تی وڵاتانی دراوسێ، به‌ فه‌رمی كرایه‌وه‌.

ئەو پڕۆژەیە بە ئامانجى بەرهەمهێنانى وزە و لە چوارچێوەى پڕۆژەى گه‌شه‌ی جنووبی غه‌ربی توركیه ناسراو به‌ (گاپ) ئەنجام دراوە کە بەردى بناغەکەى لە ساڵى ٢٠٠٨ى زایینى و لە لایەن خودى ئەردۆغانەوە دانرا. ئەم بەنداوە لە ڕووى پانتایی و درێژییەوە گەورەترین بەنداوى دونیایە و لە نێو خودى تورکیەش لە دواى بەنداوەکانى “ئەتاتورک” و “کاراکایا” و “کەبانێ” بە مەزنترین و چوارەمین بەنداو هەژمار دەکرێت کە هەر چوار بەنداوەکە دەکەونە نێو باکوورى کوردستانەوە. ئه‌و به‌ندئاوه‌ له‌سه‌ر ڕووباری دیجله سازكراوه‌ و هه‌نارده‌ی ئاو بۆ سێ وڵاتی سووریه‌، عیراق و ئێران كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی له‌ ناوچوونی كه‌شاوه‌رزی له‌و ناچانه‌ و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری ئه‌بێت له‌سه‌ر ژینگه‌ وسرووشتی ناوچه‌كه‌ هه‌روه‌ها ژیانی دانیشتووانی ئه‌و سێ وڵاته‌ كه‌ ژیانیان به‌ جۆرێك به‌سراوه‌ته‌وه‌ به‌و ئاوه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →