پاش ١٩ مانگ نه‌بوونی زانیاریی له چاره‌نووسی هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسیی به ناوی “سه‌یوان ره‌حیمی” له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوو، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی دانی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌م به‌ندكراوه دانا و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه به حوكمی قازی په‌روه‌نده، ده‌توانن له زیندانی ناوه‌ندیی كرماشان چاویان به رۆڵه‌كه‌یان بكه‌وێت.
سهێوان ره‌حیمی به‌ندكراوی سیاسیی به‌پێشینه، رێكه‌وتی ١١ی مانگی جۆزردانی ساڵی ٩٣ له ناوچه‌ی سنووری ئۆستانی كرماشان، له تێكهه‌ڵچوونێكدا له‌گه‌ڵ “سپای پاسداران”ی كۆماری ئیسلامیی له‌حاڵێكدا كه به قورسی بریندار ببوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه،ئیده‌عا كرا كه ئه‌و له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا گیانی له ده‌ستداوه به‌ڵام پاش نزیكه‌ی ١٩ مانگ بێ خه‌به‌ریی، ده‌ركه‌وت كه ناوبراو هه‌ر ئێستا له به‌ندی ١٠ی زیندانی كرماشان‌دا راگیراوه.