له حاڵێكدا تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵ كردنی شاری “تكریت” درێژه‌یان هه‌یه كه، گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” بیره نه‌وته‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌م شاره‌ی ئاگرتێبه‌ردا.
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، گروپی داعش بۆ پێش‌گرتن له پێشڕه‌وی هێزه‌كانی عێراق و میلیشیا شێعه‌كان، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه بیره نه‌وته‌كانی ناوچه‌ی “عه‌جیل” هه‌ڵكه‌وتوو له باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری “تكریت”ی ئاگرتێبه‌ردا. به پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، هێزه‌كانی داعش به‌م كرده‌وه‌یه، خۆیان له نێو دووكه‌ڵی سه‌رچاوه‌گرتوو له ئاگرگرتنی بیره‌كان له چاوی هێلیكۆپێتره عێراقیه‌كان ده‌شارنه‌وه.